plus4
پێش 5 مانگ
وەسفی عاسی پەرلەمانتاری عەرەب، لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا کە هاوشانی ئەرشەد ساڵحی بەشداریی تێدا کردبوو، ڕایگەیاند: هێزێکی سیاسی لەدەرەوەی عێراقەوە کێشە بۆ نێوخۆی کەرکوک دروستدەکات.
کاتێکیش پێشکەشکارەکە پێیدەڵێت: کام هێزی سیاسیی دەرەوە، مەبەستت یا تورکیا، یا ئێران یا ئەمریکایە، کام وڵاتی تر دەستتێوەردانی تێدا دەکەن، خۆ سۆماڵ نییە ؟
وەسفی عاسی خۆی لەوەڵامی ئەو پرسیارە بەدوور گرت و وتی: تۆ لەسەرەتادا پێتووتم: ڕێککەوتن لەنێوان پارتی و عەرەب و تورکماندا هەیە، منیش دژی ئەو جۆرە ڕێککەوتنەم، ناتوانم جیاوازی لەنێوان کۆمەڵگەیەک بەگشتی بکەم.
وتیشی: ئێمەی عەرەب لەم هەڵبژاردنەدا ٢١٢ هەزار دەنگمان بەدەستهێناوە، کوردیش ٢٠٩ دەنگی بەدەستهێناوە، گەر سبەی ئاوڕێک لەتۆماری دەنگدەران بدەینەوە، ئەوا دەنگەکانی ئێمەی عەرەب زۆر زیاتر دەبن و کوردیش دەنگی کەمتر دەکات، بەڕادەیەک دەنگی عەرەب دەچێتە سەرووی ٣٠٠ هەزار دەنگ.
دەشڵێت: لەئێستادا ناتوانم ناوی کاندیدی عەرەب بۆ پۆستی پارێزگار ئاشکرا بکەم.