ونبوون
plus4
پێش ساڵێک

ئەم منداڵە کە ناوی (حسێن سالار)ە، لەدوێنێوە چووەتە دەرەوەو تائێستا هیچ سۆراغێکی نییە.

خانەوادەکەی دەڵێن: منداڵەکەمان لەبەیانیی دوێنێوە لەماڵ چووەتە دەر، لەڕێگەی بەغدا، پشت فەرمانگەی نوێی باری شارستانیی کەرکوک.

(حسێن سالار) ماڵیان لەگەڕەکی (عەدەن)ی شاری کەرکوکە، خانەوادەکەی داوا دەکەن هەرکەس زانیاریی لەبارەی منداڵەکەیان هەیە ئاگاداریان بکاتەوە.