گەنم
plus4
پێش 10 مانگ

لقی كەركوكی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە بڕی ئەو گەنمەی ئاشكراكرد كە لە ماوەی 20 رۆژدا لە جوتیارانی پارێزگاکە وەرگیراوە.

بەپێی وتەی بەڕێوەبەری لقی كەركوكی كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە ، تائێستا زیاتر لە 200 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە كە بەم شێویە دابەشبووە:-

🔻 لە دەرچەی سەرەكی كەركوكەوە 96973 تۆن وەرگیراوە.

🔻 لە حەویجەوە 25697 تۆن گەنم وەرگیراوە.

لە ریازیشەوە 25697 تۆن وەرگیراوە.

🔻 لە سایلۆی تازەش 42539 تۆن گەنم وەرگیراوە.