بڕیاری دادگا
plus4
پێش 5 مانگ

پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا فیرقەی یانزەی سوپای عێراق، سکاڵای لەسەر سێ جوتیاری کوردی تۆپزاوا تۆمارکرد، ئەمڕۆ دادگای کەرکوک بڕیاری کۆتایی سەبارەت بەو سکاڵایانەو دۆسیەی سێ جوتیارە کوردەکەوە دەرکرد.

ساتع ناسیح و سۆران نازم و حاجی نازم کە لەسەر سکاڵای فیرقەی یانزەی سوپای عێراق درابوونە دادگا، ئەمڕۆ دادگای کەرکوک بڕیاری بێتاوانیی سێ جوتیارەکەی سەلماندو دوا بڕیاری خۆی لەوبارەیەوە دا.

پاش دروستبوونی کێشەی زۆر لەسەر خاوەندرێتیی زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی تۆپزاوای کەرکوک لەلایەن دانیشتووانی کوردی ڕەسەنی ناوچەو عەرەبی هاوردەوە، فیرقەی یانزەی سوپای عێراق سکاڵای دژی هەرسێ جوتیارەکە لەدادگای کەرکوک تۆمارکردبوو، بەڵام ئەمڕۆ بۆ دواجار دادگا دوابڕیاری سەبارەت بەبێتاوانییان دەرکرد.