تەڵاق
plus4
پێش 5 مانگ

بەپێی ئەو بەڵگەیەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكردوەتەوە تەنها لە مانگی نیسانی رابردوودا 5 هەزار حاڵەتی جیابونەوەی هاوسەرگیری لەعێراق رویداوەو بەغدادی پایتەختیش پشكی شێری بەركەوتووە.

سەبارەت بە كەركوك بەپێی خشتەكە لەو مانگەدا 202 حاڵەتی جیابونەوە هەبووە كە 178ی لە دەرەوەی دادگاكان بووەو تەنها 24ی حاڵەتەكانی جیابونەوە لەرێی دادگاوە ئەنجامدراوە، لەبەرامبەریشدا 806 حاڵەتی هاوسەرگیری لە كەركوك هەبووە.

لەو خشتەی كە ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڵاویكردوەتەوە هاتووە ، بەغداد پشکی شێری لە حاڵەتەكانی جیابونەوە بەركەوتووە بەشێوەیەك تەنها لە مانگی نیسانی رابردوو 1930 حاڵەتی جیابونەوە رویداوە.