گوندی چەخماخە
plus4
پێش ساڵێک

ئەمڕۆ ژمارەیەك لەعەرەبی عەشیرەتی ( تەی )ی دانیشتووی گوندی مامەی قەزای دووبز-ن، چونەتە سەر جوتیارانی كوردی گوندی چەخماخە و داوا دەكەن زەوییەكان چۆڵ بكەن.

بەوتەی جوتیارانی كوردی گوندەكە، عەرەبەكان بڕیاری دادگایان بەدەستهێناوە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ئەو زەوییانەی پێشتر لەچوارچێوەی سیاسەتی تەعریبدا لەلایەن رژێمی بەعسەوە پێیاندراوە.

دەشڵێن، ساڵی 1975 حكومەتی رژێمی بەعس ئەو زەیانەی گوندی چەخماخەی كە بەناوی كوردەوە بوو رەشكردووەتەوە و بەناوی وەزارەتی كشتووكاڵەوە تۆماریكردووە، پاشان بەسەر عەرەبەكانی ناوچەكەدا دابەشیكردووە تاوەكو جارێكیتر كورد نەگەڕێتەوە سەری.

زیاتر رونیدەكاتەوە، جیاوازی ئەو عەرەبانە ئەوەیە كە هاوشێوەی عەرەبەكانی تر هاوردە نەكراون بەڵكو خەڵكی ناوچەكەن و سەرژمێری 1957یان هەیە، بەڵام لەچوارچێوەی گۆڕینی دیموگرافیا بەكارهێنراون، كەچی دادگە لەسەر بنەمای ئەوەی سەرژمێری 57یان هەیە و قەرەبوی 140ی دەستوریان وەرنەگرتووە، بۆیە بە تەعریب هەژماری نەكردووەو لەبەرژەوەندی ئەوان دۆسییەكەی یەكلاكردووەتەوە.

دادگەی فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ جوتیارە كوردەكان دەركردووە سبەی ئامادەبن و دەبێت لەپای بەكارهێنانی ئەو زەوییانە لەساڵانی رابردوودا قەرەبوو بە عەرەبەكان بدەن...!!!!!