دەستگیرکردن
plus4
پێش 5 مانگ

ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی، گۆرانیبێژی سوری (ئینجی فەرەح)ی بەتۆمەتی ڤیدیۆی نەشیاو و دوور لەدابونەریتی کۆمەڵایەتی، لەبەغدا دەستگیرکرد.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: ئەو گۆرانیبێژە سورییە بەتۆمەتی کاری نەشیاو و بوونی چەندین ڤیدیۆی دوور لەدابونەریتی کۆمەڵایەتی و وروژێنەر، بەپێی بڕگەکانی ماددەی 403 لە یاسای سزادانی عێراقی، لەشاری بەغدا دەستگیرکراوە.

ئینجی فەرەح؛ یەکێکە لە کچە گۆرانیبێژو سەماکارە سورییەکان و لەیانەکانی شەوانەی بەغدا گۆرانی دەڵێت و سەمادەکات، بۆ یانەکانی شەوانە بەرناکەوێت.

دەسەڵاتدارانی ئەمنی بەردەوامن لەهەڵمەتی لێپرسینەوە لەو کەسانەی سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی کارو وێنەو ڤیدیۆی نەشیاو و دوور لەبەهاو دابونەریتی کۆمەڵایەتین لەپلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، وێڕای بەردەوامیی دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن و بڕیاری دادوەری لەدژیان.