plus4
پێش 5 مانگ
ئێستا تیمەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی روبارەوانی کەرکوک بەسەرپەرشتی عەمید مازن غەریب، لەبەنداوی کۆچەک تەرمی گەنجە خنکاوەکەیان دەرهێنا.
گەنجەکە لەپێکهاتەی عەرەبەو دانیشتووی گەڕەکی غەرناتەی شاری کەرکوکە، لەگەڵ هاوڕێیەکیدا لەئێوارەی دوێنێوە چونەتە بەنداوەکەو ماونەتەوە.
لەئێستادا هاوڕێکەی دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ماتۆرسکیلەکەیاندا گیراوەو تەرمەکەش رەوانەی دادپزیشکی کەرکوک کرا.