plus4
پێش 5 مانگ
فەرمانگەی شوێنەواری کەرکوک ڕایگەیاند: ئیتر لەمەولا هیچ کەسێک ڕێگەی پێنادرێت بەهەر بیانوویەک بێت بەخۆڕایی بچێتە سەر قەڵای کەرکوک.
لەڕوونکردنەوەیەکدا بۆ خەڵکی کەرکوک بەتایبەت و تەواوی ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی قەڵای کەرکوک بکەن، فەرمانگەکە دەڵێت: ئەمە کارێکی ئاسایی و یاسایی و ڕێگەپێدراوەو ئەم کارە بۆ شوێنەوارە دێرینەکانی تریش لەعێراقدا دەکرێت.
بەپێی ئەو بڕە پارەیەی شوێنەواری کەرکوک دەستنشانیکردووە، لەمەولا بەمشێوەیە دەتوانن سەردانی سەر قەڵای کەرکوک بکەن:
١- قوتابی و خوێندکاران (۱) هەزار دینار.
٢- هاووڵاتیی ئاسایی کەرکوکی و عێراقی (٣) هەزار دینار.
٣- هاووڵاتیی بیانی - خەڵکی دەرەوەی عێراق (٢٥) هەزار دینار.