plus4
پێش 5 مانگ
پاش ئەوەی گەنجێک، تووشی ڕووداوێکی نەخوازراو دەبێت و بەهۆی ڕووداوەکەوە فیشەکێک بەر ناوچەیەکی هەستیاری سەری دەکەوێت، برینداربووە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادیی شاری کەرکوک، دەستبەجێ ڕێوشوێنی پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە ڕێوشوێنی پێویستی بۆ دەگرنەبەر.
بریندارەکە لەحاڵەتی مەترسیدابوو، پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی خێرا هەبوو، بەو پێیەی فیشەکەکە لەناوچەیەکی هەستیاری سەریدا بوو، زۆربەخێرایی پزیشکان و کارمەندانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویان بۆ بریندارەکە ئەنجامداو فیشەکەکەیان لەسەری گەنجەکە دەرهێنا.
لەئێستاشدا گەنجەکە لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایەو کارمەندانی تەندروستیدایەو دۆخی بریندارەکە بەرەو باشتر دەچێت.
ستافێکی بەتوانای پزیشکی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە سەرپەرشتیی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەیان کرد، ئەوانیش:
د. زەینەب عەبدولکەریم محەمەد (پزیشکی جوانکاری)
د. سەیف خەلیل ئیبراهیم (پزیشکی موقیم)
مستەفا شوان محەمەد (پەرستار)
سروە موسەدەق قادر شەریف (پەرستار)
شەپۆل مەحمود محەمەد (پەرستار)
شاڵاو کاکەڕەش (پەرستار)