plus4
پێش 5 مانگ
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەسبەی یەکشەمەوە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی تۆمارکردەکرێن لە جۆری نۆێی تابۆکەیان لێ دەبەسترێت کە بەزمانی ئینگلیزی نوسراوەو هاوشێوەی ئەو تابلۆیانەیە کە لەهەریمی کوردستان کاری پێدەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد لەچەند رۆژی داهاتودا دەستدەکەن بەگۆڕینی تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێلەکان.
ئەوەشی خستەڕوو ئەم سستمە نوێیە رۆڵی دەبێت لە کەمکردنەوەی تاوان بەو پێیەی داتاو زانیاری ملێۆنان هاوڵاتی عێراقی تێدا جێگیردەکرێت.