plus4
پێش 5 مانگ
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق: پیشوازی لەبڕیاری ( 2734 )ی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین بە کۆتایی هێنان بەئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ( یۆنامی ) لەعێراق.
بەپێی بڕیارەکە، خشتەیەک بۆ کۆتایهێنان بەئەرکی یۆنامی دانرا کە لە 31 ی کانونی یەکەمی 2025 بەتەواوی کۆتایی پێدێت.
بڕیارەکە لەسەر داوای حکومەتی عێراق درا کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو لەلایەن روسیا و سینەوە پێشوازی لەداواکە کرا بەڵام سەرەتا ئەمەریکا رەتیکردەوە.
لەساڵی 2003ـــەوە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراقە بەو پێیەی لەچارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکاندا هاوکاری حکومەت بکەن.
بەڵام لەماوەی رابردوودا جموجۆل و هەڵوێستەکانی جینین بلاسخارت نێردەی تایبەتی یۆنامی لەعێراق بوە جێی نیگەرانی بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان و بەدەستوەردان لەکاروباری وەڵاتەکە لەقەڵەمیان دا.