هاتوچۆی عێراق
plus4
پێش 10 مانگ

هاتووچۆی عێراق بڕی 250 هەزار دیناریوەک غەرامە بۆ ئەم شۆفێرانە دەستنیشانکرد

 

ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق، سزای غەرامەکردنی بۆ لێخوڕینی کەمتەرخەمیی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل دیاریکرد، جەختی لەسەر قەدەغەکردنی ستیکەر لەسەر هەریەک لەجامی پێشەوەو دواوە ئۆتۆمبێلەکان کردەوە.

لیوا محەمەد عەلی حەسون؛ بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند: یاسای ژمارە ٨ی ساڵی ٢٠١٩، بڕی ٢٠٠ هەزار دینار غەرامەکردنی بۆ هەرکەسێک دەستنیشانکردووە کە بەبێباکی و کەمتەرخەمی و جۆرێک لەبێزارکردنی دەوروبەر ئۆتۆمبێل یا ماتۆڕسکیل لێبخوڕێت.

وتیشی: تەواوی ئەو دەربڕینانە قەدەغە دەکرێن کە نامۆن بە یاساو کۆمەڵگەو داب و نەریت و نابێت بەهیچ شێوەیەک نووسینی سەرنج ڕاکێش و بێزارکەر بە کۆمەڵگە لەسەر ئۆتۆمبێلەکان بنووسرێن.

ڕاشیگەیاند: بەڕێوەبەرایەتییەکە غەرامەکردنی بەبڕی ٥٠ هەزار دینار بەسەر هەرکەسێکدا سەپاندووە کە ستیکەرو ڕێکلام یا نووسین و وێنەکێشانی لەسەر جامی پێشەوەو دواوەی ئۆتۆمبێلەکەی نووسیوە.