plus4
پێش 5 مانگ
بۆ بەدواداچوونی پرس و کێشەی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، وەفدێکی هەرێم دەچێتە بەغدا.
وەفدەکە بەسەرپەرشتیی فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانەو بەدواداچوون بۆ پرسی زەوییە كشتوكاڵییەكانی ناوچە كوردستانییەكان دەكات و لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق كۆدەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەردەوامە کە عەرەبی هاوردە بەپشتیوانیی سوپای عێراق، کێشە بۆ جوتیارانی کوردی ئەو ناوچانە، دروستیاندەکەن و گرژی و ئاڵۆزی و پێکدادانیش لەنێوانیاندا دروستبووە.