plus4
پێش 5 مانگ
وێنه‌یه‌کی ساخته‌ی دراوی 100 هەزار دیناری بڵاودەکرێتەوەو بانکی ناوەندیش ڕەتیدەکاتەوە له‌م كاته‌دا هیچ نیازێكیان بۆ چاپكردنی دراوی نوێ هەبێت.
بۆ ئەو مەبەستە بانكی ناوه‌ندیی عێراق ڕایگەیاند: دراوی نوێی 100 هه‌زار دیناریمان چاپنه‌كردووه، ئه‌و دراوه‌ش کە لەتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، دراوێکی ساختەیە.
دراوەکە وێنه‌ی (زوها حه‌دید)ی گەورە ته‌لارسازی كۆچكردووی بریتانی بە بنەچە عێراقی له‌سه‌ره.
بۆ ئەو مەبەستە، بانكی ناوه‌ندیی عێراق داوا له‌هاووڵاتیانی عێراق ده‌كات بەهیچ مامه‌ڵه‌ی پێوه نه‌كه‌ن، نەبادا كه‌سانێک بۆ ساخته‌كاری به‌كاری بهێنن.
بانکی ناوبراو جەختدەکاتەوە کە لەئێستادا هیچ نیازێكیان بۆ چاپكردنی هیچ جۆرە دراوێکی نوێ نییە، هەروەک ئاشکراشیکردەکات کە ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر کەسانی سه‌رپێچیكارو سەرجەم ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە بانگه‌شه بۆ ئه‌و جۆرە دراوه ساخته‌یە ده‌كه‌ن.