KFC
plus4
پێش 10 مانگ

ئەمڕۆ یەک شەممە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رایگەیاند کە لە لایەن دوو کەسەوە کە ماتۆرسکێلێکیان پێبووە بە بۆمبی دەستکرد  هێرش کراوەتە سەریەکێک لە لقەکانی چێشخانەی KFC ، لە شەقامی فەلەستین لەرۆژهەڵاتی بەغدای پایتەخت .

وتیشی هیچ زیانێکی گیانی نەبووەو تەنها زیان بەر روی پێشەوە چێشتخانەکە کەوتووە، وە راشگەیاند کە هەردوو هێرش بەرەکە و ماتۆرەکەیان  و ئەو چەکانەی پێیان بووە ، رادەستی بنکەی پۆلیسی قەنات کراون .

KFC براندێکی ئەمریکیە بۆ خواردنی خێرا بارەگای سەرەکی لە شاری لویسەڤیل کێنتاکیە لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ، مێژوی دەست پێکردنی ئەم چێشتخانەیە دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی ١٩٥٢، ژمارەی لقەکانی ئەم چێشتخانەیە زیاتر لە ٢٥ هەزارە لە سەرانسەری جیهان .