plus4
پێش 5 مانگ
کەمێک پێش ئێستا لەگوندی داوود سالمی ناحیەی (بەنی سەعد) لەپارێزگەی دیالە، دوو بۆمبی بەهێزە ئەمنییەکاندا تەقینەوەو ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی بەعقوبە بە plus4ی راگەیاند: سەرەتا بۆمبێک تەقیوەتەوە بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی و چەکدارێکی سەحوە برینداربونە.
وتیشی، دوای ئەوەی هێزێکی پۆلیس و سوپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە، بۆمبێکی دیکە تەقیوەتەوە بەهۆیەوە چەکدارێکی سەحوە گیانی لەدەستداوە و 5 سەربازی فەوجی 4ی لیوای مغاویری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی دیالە برینداربونە.