ئاوی کەرکوک
پێش 5 مانگ

پاش چەند ڕۆژێک لە بڕانی ئاو لەبەشێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک، بۆ ئەو مەبەستە فەرمانگەی ئاوی کەرکوک، دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی شارەکە.

فەرمانگەی ئاوی کەرکوک، ئاگاداریی سەرجەم هاووڵاتیانی شارەکە دەکات، لەئێستادا هیچ کێشەیەکی پیسبوون و نەبوونی ئاو لەئارادا نییە، بۆیە لەپاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاو دەگاتە سەرجەم گەڕەکەکانی کەرکوک.