کوشتن
plus4
پێش 5 مانگ

لەسنوری قەزای خورماتوو، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک لەسەر کێشەی زەوی و زار تەقە لەبراکەی دەکات و دەیکوژێت.

تاوانەکە لەگوندی خێزەری ناحیەی ئامرلی قەزای خورماتوو رویداوە، کاتێ لەسەر زەوی و زار کێشە لەنێوان دوو برادا دروستبوە و یەکێکیان دەستی داوەتە چەک و ئەوەی دیکەی کوشتووە.

بکوژەکە ناوی ( مەحمود محەمەد سلێمان )ـــە و بەڕێوەبەری قوتابخانەیە، برا کوژراوەکەشی (عەلی محەمەد)ـــە و مامۆستای خانەنشینە.