دانا غاز
plus4
پێش 5 مانگ

رۆژی سێشەممە ٢١ ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە. لە یەکێک لە بڕگەکانی کۆبونەوەکە ، ئەنجوومەنەکە پەسەندکردنی راسپاردەی ئەنجوومەنی وەزاریی وزە بوو، سەبارەت بە هاوردەکردنی گازی کۆرمۆر، بۆ وێستگەی کارەبای گازی کەرکووک.

لای خۆیەوە ئەحمەد عەبادی گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند :ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر داوە، بریتییە لە هاوردەکردنی رۆژانەی 100 مەقمەق گاز کە لیژنەکەی وەزارەتی کارەبا لەگەڵ کۆمپانیاکە دانوستاندنی لەسەر کردووە ، بەڵام تائێستا گرێبەستەکە واژۆ نەکراوە ، 

 

رووبەری کێڵگەی کۆرمۆر نزیکەی 135 کیلۆمەتر دووجایە؛ گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازە لە عێراق. یەدەگەکەی بە سەرووی 8.2 تریلیۆن پێ سێجا مەزەندە دەکرێت.گازی کۆرمۆر بە بۆری رەوانەی هەردوو وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر دەکرێت و لە 67٪ـی خواستی هەرێمی کوردستان بۆ کارەبا دابین دەکات .

بڕی بەرهەمی رۆژانەی 550 ملیۆن پێ سێجا لە گازی وشک و 15 هەزار بەرمیل لە "پێکهاتە چڕکەرەوەکان" و نزیکەی هەزار تۆن لە  گازی نەوتیی شلـە. گازی بەرهەمهێنراو لە کۆرمۆر بەشی بەرهەمهێنانی رۆژانە 4 هەزار و 200 مێگاوات کارەبا دەکات، دوو هەزار و 800 مێگاواتی دەدرێتە هەرێمی کوردستان، ئەوەشی دەمێنێتەوە دەدرێتە کەرکووک و موسڵ.