روداوی ئاگر کەوتنەوە
plus4
پێش 11 مانگ

بەرەی تورکمانی لەبەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ئاگرەکەی ئەمڕۆی بازاڕی قەیسەری کەرکوک رایگەیاندووە کە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک لە 17ی ئەم مانگە بروسکەیەکی پێگەیشتووە سەبارەت بەهوڵی گروپێکی دەرچووی لەیاسا بۆ سوتاندنی بازاڕەکانی کەرکوک بەڵام ئەمڕۆ کە 19ی مانگە ئاگرێکی گەورە لەبازاڕی قەیسەری کەرکوک کەوتوەتەوە.

بەرەی تورکمانی دەشڵێت ،کەوتنەوەی ئاگرەکە کەمتەرخەی فەرماندەیی پۆلیس کەرکوک دەرەخات لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرشانی.

هاوکات داواش لە سودانی و وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەو وورد دستپێبکەن بۆ سزادانی هەموو ئەوانەی کەمتەرخەمبوونە و چاوپۆشییان کردووە لەو تاوانە.