بردی
plus4
پێش ٢ ساڵ

شەوی رابردوو هاوڵاتیەكی عەرەب لەگوندێكی كوردنشینی سنوری ناحیەی پردێ بەشێوەیەكی دڕندانە كوژراوە ( سەڕبردراوە ).

 

 

سەرچاوەیەكی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: لەگوندی بیبانی بچوكی ناحیەی پردێ، لەلایەن دوو چەكداری نەناسراوەوە كەسێك بەناوی ( محەمەد عەواد ) كوژراوە.
 
وتیشی، كوژراوەكە خۆی چەكداری حەشدی شەعبیە لەهەمانكاتدا كاری كشتوكاڵی بۆ ماڵێكی كورد كردووە لە سنورەكە.
 
محەمەد عەواد لەبەردەم ئەو خانوەدا سەربڕدراوە كە بەشەوان تەنها خۆی لێی دەخەوێت دور لەماڵ و منداڵەكانی، ئەوەش وایكردووە گومان لە هاوڕێكانی بكرێت و لەئێستادا سێ هاوڕێی نزیكی بەگومانی ئەنجامدانی ئەو كردەوەیە دەستگیركراون و لەبنكەی پۆلیسی دووبز لەژێر لێكۆڵینەوەدان.