پەرلەمانی عێڕاق
plus4
پێش 5 مانگ

∎ دواین بڕگەی دانیشتنەکە گرنگترینیانە ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆکێکە بۆ پەرلەمان ، ئەو پۆستەی سوونەکانی عێراقی دابەشکردووە بۆ چەند بەرەیەک و محەمەد حەبوسی سەرۆکی لەکارلابراویش سوور  ئەو پۆستە بۆ حزبەکەی بێت.

∎ یەکێتی تر لەبڕگەکانی هەمواری دووەمی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانە ، کە دووەم هەموارە لەماوەی شەش مانگداو مەبەست لێی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنەکەیە کە لەمانگی تەموزی داهاوودا کۆتایی پێدێت ، درێژکرنەوەی تەمەنیشی بۆ دەرفەتدانە بەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تا سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات لەئەگەری دواخستنی لەوادەی خۆی کە رۆژی 10ی حوزەیرانە..

∎ بڕگەیەکی دیکەشی، یاسای پشووە فەرمییەکان و سەدر ئەمڕۆ نوێژی یەکگرتووی ئەنجامدا تا جەژنی غەدیر بکرێتە پشووی فەرمی، ئەمەش بەشێک لە کوتەلە سیاسیەکان بەتایبەتی سوونەکانی نیگەران کردووە و ئەوانیش داوادەکەن جەژنێکیان بۆ بکرێت بەپشووی فەرمی.