plus4
پێش 6 مانگ
خوێندکاران بۆ مانگی سێیەم لەگەڵ مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە سەرەتای مانگی شەشدا ئەگەر تەرخانکردنی دارایی لەبەردەستدا بێت، ئەوا مانگەکانی دیکە بە شێوەیەکی پاشەکشەیی خەرج دەکرێن.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، دەستپێکردنی هاوکاری مانگانەی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی ئەو خێزانانە ڕاگەیاند کە مووچەی هاوکاریی کۆمەڵایەتیی ( ڕیعایە) دەیانگرێتەوە.
کەریم ئەلسەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە کەمێک لەمەوبەر لەدیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، هاوکاریی مانگانە بۆ تەواوی ئەو قوتابی و خوێندکارانە خەرجدەکرێت کە خێزانەکانیان هاوکاریی کۆمەڵایەتیی ( ڕیعایە) دەیانگرێتەوە.
وتیشی: ئەوەی بووە هۆی دواکەوتنی خەرجکردنی ئەو یارمەتییە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هەندێک ڕێکاری کارگێڕی بوون لەنێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردەو کار، لەئێستاشدا کێشەکە چارەسەرکراوەو تەواوی ئەو یارمەتییانەی وەریاننەگرتووە، تاسەرەتای مانگی شەش بۆیان خەرجدەکرێت.
پێشتریش وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندبوو: نزیکەی دوو ملیۆن خوێندکار لەم هاوکارییە سوودمەند دەبن.