plus4
پێش ٢ ساڵ
دوای 9 کاتژمێر مانەوەی لەبەلەکۆنەیەکی پلازامۆڵ، هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک و بەرگری شارستانی توانیان ئەو گەنجە رزگاربکەن کە دەیویست خۆی هەڵداتە خوارەوە.
بەپێی پلانێک، دوو کارمەندی هێزە ئەمنیەکان نزیک ئەو شوێنەی گەنجەکەی لێی بوو، جامەکەیان شکاندو بەخێراییەکی زۆر خۆیان گەیاندووە بە گەنجەکەو باوشیان لێی داوە تاوەکو خۆی نەخاتە خوارەوە.
گەنجەکە ناوی ( ئەحمەد خالید ) تەمەنی 24 ساڵە و خوێندکاری قۆناغی سێی کۆلێژی ئەندازیە و ماوەیەکە باری دەرونی تێکچووە.
لەکاتژمێر 4ی ئێوارەی رۆژی شەممە، لەبەلەکۆنەیەکی هوتێل پلازامۆڵ دەیویست خۆی بخاتە خوارەوە و هەموو جۆرە هەوڵێکی لەگەڵ درا بۆ پاشگەزبونەوە بێ سود بوو.
کاتژمێر یەکی ئەمشەو توانرا لەرێگەی پلانێکی تۆکمەوە رزگار بکرێت و بهێنرێتە خوارەوە.