
plus4
پێش 11 مانگ
نزیکەی مانگێکە بێسەروشوێنە.. تەرمی پێشمەرگەیەک لەقەرەهەنجیر دۆزرایەوە
ئەمڕۆ لەنزیک گوندی هەیبەی ناحیەی قەرەهەنجیر تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە کە 20 رۆژە بێ سەروشوێنە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی ( هیوا رەمەزان)ـــە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە، پێشمەرگەی لیوای 721 بووە.
وتیشی، ماوەی 20 رۆژە بێ سەروشوێنە، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی ئاژەڵی ناوچەکە تەرمەکەیان لەچاڵێکدا دەرهێنابوو، دۆزرایەوە.