plus4
پێش 6 مانگ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک، سەرجەم دانیشتووانی نێو شاری کەرکوک ئاگاداردەکات کە پرۆژەی ئاوی یەکگرتوو لەکارکردن وەستاوە.
هۆکارەکەیشی بۆ کوژاندنەوەی کارەبا لەسەر وێستگەکانی ئاودێری پرۆژەکە دەگەڕێتەوە کە بەهۆی کاری چاککردنەوەو گۆڕینی هێڶەکانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەباوە.
هەر بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک داوا لەهاووڵاتیانی شارەکە دەکات تادەتوانن ئاو بەفیڕۆ نەدەن، تا ئەو کاتەی کێشەکە چارەسەردەکرێت.