plus4
پێش ٢ ساڵ
ماوەی هەشت کاتژمێرە گەنجەکەی کەرکوک لەپەلەکۆنەیەکی هۆتێل پلازامۆڵ راوەستاوەو دەیەوێت خۆی هەڵداتە خوارەوە، سەرەڕای هەوڵەکان هێشتا نەتوانراوە پاشگەزبکرێتەوە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: هەموو جۆرە هەوڵێک لەگەڵ گەنجەکە دراوە بەڵام سودی نیە، ناتوانین لێی نزیک بینەوە چونکە دەترسین خۆی هەڵداتە خوارەوە.
گەنجەکە ناوی ( ئەحمەد خالیدە ) تەمەنی 24 ساڵە و خوێندکاری قۆناغی سێی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی کەرکوکە، بەوتەی کەسوکارەکەی ماوەیەکی بەهۆی خوێندنەوە باری دەرونی تێکچوە.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس ئەوەشی خستەڕوو، خاوەن هوتێلەکە دەکاتە خاڵۆی گەنجەکە و ئەوەی قۆستووەتەوە تاوەکو بچێتە ژورەوەو خۆی لەو بەلەکۆنەیەدا گیرکردووەو دەیەوێت خۆی هەڵدات.
لەدرێژەی هەوڵەکان بۆ پاشگەزکردنەوەی، پزیشکی دەرونی و کەسوکارەکەی براونەتە شوێنی روداوەکە و قسەیان لەگەڵ کردووە بەڵام بێ سود بوە.
تەنانەت فەرماندەی بارەگای پێشکەوتوو و فەرماندەی پۆلیس چوەنەتە نزیکی و بەڵێنی چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکیان پێداوە کە بوەتە هۆی ئەو بڕیارە بەڵام وەڵامیانی نەداونەتەوە.