بۆڕی نەوت
plus4
پێش 6 مانگ

باسم محەمەد خزیر بریاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد ، بەغداد لەهەوڵدایە بۆ نۆژەنکردنەوەی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک - جیهانی تورکیا کە نزیکەی 10 ساڵە کاری پێناکرێت .

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، بەچاککرنەوەی بۆڕیەکە تاکۆتایی ئەم مانگە ، رۆژانە 350 بەرمیل نەوت هەناردەی بەندەری جیهانی تورکیا دەکرێت.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، هەنگاوێکی لەو شێوەیە نیگەرانی و توڕەیی حکومەتی هەرێمی لێدەکەوێتەوە ، بەتایبەتی کە هێڵکە دەبێتە رەکابەری هێڵی گواستنەوەی نەوتی هەرێم کە زیاتر لە ساڵێکە بەبڕیارێکی دادگا لەپاریس داخراوەو تائێستاش بەغدادو هەولێر نەگەیشتونەتە رێکەوتن بو دەستپێکروونەوەی هەناردەکرنی نەوتی هەرێم .