ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق
plus4
پێش 6 مانگ

لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند : ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانی بۆ ساڵانی ٢٠٢٤-٢٠٢٨ په‌سه‌ندكرد  و بڕیاریدا هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ گومرگی كڕینی سه‌ربازی ببه‌خشرێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه‌ چه‌كیان بۆ دابینبكرێت.

 

راشیگەیاند "ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌خشینی هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق (پێشمه‌رگه‌) له‌ گومرگی په‌یوه‌ست به‌ كڕینی سه‌ربازی، هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و ده‌زگای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و مه‌رجه‌ی پڕچه‌ككردنی ئه‌و هێزانه‌ له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه‌ بێت".