plus4
پێش 6 مانگ
پەرلەمانتار جەمال كۆچەر ڕایگەیاند: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەی خانەنشینان و هاوتاكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق پێیووتین: هەرێم كار بەیاسا كۆنەكان دەكات و كار بەیاساكانی عێراق ناكات، بۆیە تائێستا مووچەی خانەنشینان هاوتا نەکراوە.
تەیف سامی بەڕوونی پێیوتین: هەرێم تائێستا وردەكاریی وردی لەبارەی مووچەی خانەنیشنان و پلەو كارەكانیان بۆ نەناردووین، ئەمەش کێشەیە بۆ ئێمە بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان.
دەشڵێت: بۆ هاوتاكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بەتایبەتیش خانەنشینان، دەبێت زانیاریی تەواوی پلەو ساڵی خزمەت و ئاستی بڕوانامەو زۆر وردەكاریی تر لای بەغدا هەبێت، ئەوكات كەمترین مووچەی موچەخۆران و خانەنشینان دەبێتە شەش سەد هەزار دینار هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق، ئەمەش لەکاتێکدایە کە كەمترین مووچەی خانەنشینانی هەرێم دوو سەدو بیست هەزار دینارە.
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەرێمیش، لیستی مووچەی مانگی ئایاری ئامادەكردووەو دەیەوێت بۆ مانگی پێنج دینارە هاوشێوەی عێراق بكرێتە شەش سەد هەزار دینار.