دژە تیرۆری یەکێتی
plus4
پێش 6 مانگ

بەرێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر (CTG) یەکێتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەسەرپەرشتی ھێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و بە ھاوبەشی لەگەڵ فەوجی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و ھێزی سواتی سەر بە پۆلیسی کەرکوک، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت.

 راشیگەیاند تیرۆرستە دەستگیرکراوەکە بەناوی (ھـ.م.ێ) لەدایکبوی ساڵی 1995 ناوبراو ساڵی 2014 لە ڕێگەی بەرپرسی سەربازیی کەرتی ڕەشاد بەیعەتی بە ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) داوە، پاشان لە دیوانی جوندی ڕێکخراوەکە وەک شەڕکەرێک لە کەتیبەی (عپمان بن عفان) لە کەرتی ڕەشاد بەشداریکردوە لە چەندین شەڕدا دژی ھێزە ئەمنییەکان . تا ساتی دەستگیرکردنی لە پەیوەندی و کاردا بوە لە ریزەکانی تیرۆریستانی داعش