لیوای هاوبەش
plus4
پێش 6 مانگ

بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو لیوای هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق لەکەرکوک و دیالەو لەوناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە بڵاوەیان پێبکرێت.

بەپێی وتەی نوێنەری حکومەتی هەرێم لەفەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان ، دوو لیوای هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرکەو سوپای عێراق دەستیان بە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان کردووە لەهەردوو پارێزگای کەرکوک و دیالە

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە هەردوو لیواکە ماوەی دوو مانگە موچەیان بۆ خەرج دەکرێت و سێ مانگی مەشق و راهێنانیشیان تەواوکردووە.

هاوکات سەرچاوەیەک بەسایتی مەعلومەی راگەیاندووە، ئەم هەفتەیە کۆتایی بەسەرجەم پلان و ئامادەکارییەکان دەهێنرێت و لەهەفتەی داهاتوەوە هەردوو لیوا هاوبەشەکه لەکەرکوک و دیالە دەستبەکار دەبن.

ساڵی 2021 پێشمەرگەو سوپای عێراق رێکەوتن لەسەر پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش و بڵاوەپێکردیان لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییە هەیە بەتایەتی لەکەرکوک و دیالەو موسڵ و سڵاحەدین.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی پێشمەرگە نزیکەی 550 کیلۆمەتر بۆشایی ئەمنی هەیە لەنێوان هێزەکانی پێشمەگەو سوپای عێراق و چــ.ــەکدارانی د۱۱عشیــ.ــش ئەو بۆشایانەیان قۆستوەتەوە بۆ هێرشکردنە سەر پێشمەرگەو سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی سنورەکە.