plus4
پێش 6 مانگ
شەوی ڕابردوو، گەنجێکی تەمەن (٢٤) ساڵانی کەرکوکی بەناوی (وەلید کرمانج)، لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەشەقامی (١٥٠) مەتری و لەسەر ڕێگەی پیرزینی شاری هەولێر کۆچی دواییکردو دوو کەسی تر کە خوشک و برای یەکترن، لەڕووداوەکە برینداربوون.
دوای چەند کاتژمێرێک لەو ڕووداوە، یەکێکیتر لەبریندارەکان بەناوی (بەناز قادر) کە تەمەنی (١٥) ساڵە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
(بەناز قادر) خوشکی براژنی (وەلید کرمانج)ەو لەگەڵ برایەکی و وەلید کرمانج لەنێو یەک ئۆتۆمبێل بوون، براکەی بەناز لەئێستادا دۆخی تەندوستیی ناجێگیرەو نەشتەرگەریی پێویستی بۆ ئەنجامدراوەو لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.
(وەلید کرمانج) گەنجێکی ڕووخۆش و پابەند بە ئایینی ئیسلام و لەخوا ترس و خۆشەوستی لای خەڵکی و هاوڕێکانی بووەو لەبازاڕی داون تاونی شاری هەولێر شوێنکاری فرۆشتنی جلوبەرگی هەبوو.