دادگای فیدرالی
plus4
پێش 6 مانگ

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە 30ى نیسانى 2024، دادگاکە لەسەر پێنج سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە دوو لەسکاڵاکان تایبەتن بەهەرێم.

سکاڵای یەکەمیان لەلایەن جەبار سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر سودانی تۆمارکراوەو تایبەتە بەناردنی سێ گوژمەی قەرز لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێم.

ناوبراو لەسکاڵاکەیدا داوادەکات دادگای فیدراڵی بڕیاربدات بەنایاساییبوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەساڵی ٢٠٢٣ بۆ ناردنی دوو تریلیۆن و ١٠ ملیار دینار کە هەرجارەو ٧٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نێردراوە.

لەسکاڵای دووەمیشدا کە تایبەتە بە داخستنی کەمپی ئاوارەکان و نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەهەرێم، لەدژی سودانی و وەزیرى پەروەردەی عێراق تۆمارکراوە.

لەسکاڵاکەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، بۆ داخستنی کەمپی ئاوارەکان کە بڕیارە تاڕۆژی ٣٠ ی تەممووزی ئەمساڵ سەرجەم کەمپەکان دابخرێن، لەگەڵ بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکانی لەپارێزگاکانی هەرێم.