plus4
پێش 6 مانگ
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
روداوەکە لەسەر رێگای كەلار - دەروازەی پەروێزخان رویداوەو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدابووەو بەهۆیەوە دەستبەجێ سێ سەرنشین گیانیان لەدەستداوەو یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربووەو رەوانەی نەخۆشخانەکراوە.
ساڵانە بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆوە دەیان کەس دەبنە قوربانی و تیژڕەوی و بەکارهێنانی مۆبایل و خراپی رێگاوبانەکان سەرەکیترین هۆکارەکانن.