سلما
plus4
پێش 6 مانگ

بە بەشداریی نوێنەرەکەی کەرکوک شەشەمین فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قەرتاج دەستیپێکرد

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

ئاهەنگی دەستپێکی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی مۆنۆدرامای قەرتاج لەوڵاتی تونس ئەنجامدراو گرووپی شانۆی هەوار وەک تەنها نوێنەری کەرکوک بەشداریی فێستیڤاڵەکەی کردووە.

ئەم فێستیڤاڵە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین گرووپی شانۆیی لە پانزە وڵاتی جیهانەوە، ٣٠ گرووپی شانۆیی بەشدارییان تێدا کردووە، فێستیڤاڵی مۆنۆدرامای قەرتاج، بە یەکێک لەفێستیڤاڵە گەورەو دیارەکان لەسەرئاستی جیهانی شانۆو نوواندن ناسراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ مۆنۆدرامای (سەلمە) کە بەرهەمی گرووپی شانۆی هەوارە، لەشوێنێکی کراوە لەگۆڕەپانی کۆرنیشی (سەقەلە)، لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکی فێستیڤاڵەکەو لەکاتژمێر (٩:٠٠)ی شەو نمایشبکرێت.

وێڕای ئەم نمایشە، بڕیارە مۆنۆدرامای (سەلمە) لەنێو هۆڵدا، لەڕۆژی یەکی ئایار لەهۆڵی (ماڵی ڕۆشنبیریی ناپل) نمایشبکرێت.

مۆنۆدرامای (سەلمە) کە بەرهەمی هاوبەشی (کوردستان - فەرەنسا)یەو مۆنۆدرامای سه‌لمه‌ لەنووسینی دکتۆر دڵشاد مستەفاو سینۆگرافیاو دەرهێنانی نەژاد نەجمەو هەریەک لەهه‌وار فارس و ئۆغیلی ئه‌مپێغت ڕۆڵی تێدا دەبینن.

مۆنۆدرامای سەلمە بە دوو شێوە دەچێتە پێشبڕکێکانەوە، یەکێکیان لەنێو هۆڵ و ئەویتریان لەسەر شەقام، دوو ئەکتەر بە دوو زمانی جیاواز ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، یەکێکیان بە زمانی کوردی و ئەویتریان بە زمانی فەرەنسی.

پێشتر سەلمە پێنج جار لە کوردستان نمایشکراوە، ئەوانیش لەسەربازگەی تۆپزاواو مۆنۆمێنتی ئەنفال لەچەمچەماڵ و ئەمنە سوورەکەی سلێمانی و مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجەو قەڵای کەرکوک، سەلمە باس لەجینۆسایدی هەڵەبجەو کارەساتی ئەنفال و کۆچی هاووڵاتیانی کوردستان دەکات بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

لەپاڵ نمایشەکانیدا، گرووپی شانۆیی هەوار وۆرکشوپێکی شانۆیی لەفێستیڤاڵەکە پێشکەشدەکات، وۆرکشۆپەکە بەناونیشانی

(دروستکردنی ئەکتەری بەئاگا بۆ شانۆی شەقام)، بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژ بەردەوامدەبێت و لەلایەن هونەرمەند نەژاد نەجم پێشکەشدەکرێت.