كورومور
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش 6 مانگ

کێڵگەی غازی کۆرمۆر کارەکانی وەستاوەو ئەمەش کاریگەریی لەسەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لەپارێزگاکانی ناوچەی باکوور هەیە.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکانی شەوی ڕابردووەوە، کێڵگەی غازی کۆرمۆر کارەکانی وەستاوە کە کاریگەریی لەسەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ پارێزگاکانی ناوچەی باکوور هەیە.

 

دەشڵێت: کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی غازی وەستاندووە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لەهەریەک لەپارێزگاکانی (کەرکوک و نەینەواو سەڵاحەدین).

 

وەزارەتی کارەبا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ڕاگرتنی بەرهەمهێنان غاز لەکێڵگەی کۆرمۆر بووەتە هۆی لەدەستدان و کەمبوونەوەی نزیکەی ١٥٠٠ مێگاوات کارەبا.

 

ئاشکراشیدەکات کە وەزارەتی کارەبا کار بۆ ئەوە دەکات لەکورتترین ماوەدا ئەم کێشەیە چارەسەربکات و بەشێوەیەکی هاوسەنگ کارەبا بەتەواوی ئەو پارێزگایانە بگەیەنێت کە کاریگەرییەکەیان کەتووەتە سەر.