عصابة
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ساڵێک

لەشەقامی پشتێنەیی، هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ڕووبەڕووی ئەو دزانە بوونەوە کە دوێنێ شەو لەگەڕەکی واستیی شاری کەرکوک بەناوی پۆلیسی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەوە هەڵیانکووتایە سەر ماڵێک و بڕی 150 ملیۆن دیناریان لێ دزی.

 

بەپێی زانیارییەکانی plus4، لەو کاتەی هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکووتاوەتە سەر چەکدارەکان، ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوەو توانراوە دەستگیربکرێن کە یەکێکیان بە برینداری دەستگیرکراوە.

 

پۆلیسی کەرکوک بەفەرمی رایگەیاند: لەماوەی 48 کاتژمێردا پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک توانیوێتی تەواوی ئەندامانی باندەکە دەستگیربکەن کە شەوی دووشەممە لەگەڕەکی واسیتی هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک.