plus4
پێش 6 مانگ
پاش ئەوەی دوو شەو بەر لەئێستا دیواری خانووی چالاکوانێکی مەدەنیی شاری کەرکوک بەئامانج گیراو لەچەند لایەکی دیواری خانووەکەی نووسراوە (مطلوب دم)، بەئاماژەی کوشتن و ڕژانی خوێنی چالاکوانەکە، ئەنجامدەرانی ئەو کردەیە دەستگیرکران.
بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند: هێزەکانی بنکەی پۆلیسی میقداد توانییان ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربکەن ئەو دەستەواژەیەیان لەسەر دیواری خانووی چالاکوانەکەی کەرکوک نووسیبوو.
بەپێی وتەی پۆلیسی کەرکوک، تۆمەتبارەکان ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوونەتەوەو شەڕ لەنێوانیاندا ڕوویداوە، بەڵام لەماوەیەکی کەمدا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی میقداد توانییان تۆمەتباران دەستگیربکەن کە ژمارەیان دوو کەسەو ڕێوشوێنی تووندی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.