جريمة
plus4
پێش 6 مانگ

دادگای کەرکوک سزای بۆ تاوانبارێک دەرکرد کە کۆتایی ساڵی رابردوو لەدوو گەڕەکی جیای شارەکە، دوو هاوڵاتی بە چەقۆ کوشت.

بەپێی زانیارییەکانی plus4، دوێنێ پێنجشەممە دادگەی تاوانەکان سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژەکەی ( کاوە محەمەد ) دەرکرد.

تاوانەکە ئێوارەی رۆژی21ی ئۆکتۆبەری 2023 رویدا، کاتێک هاوڵاتی ( کاوە محەمەد ) لەنێو گەڕەکی تەپەی شاری کەرکوک درایە بەر چەقۆ و کوژرا.

تاوانبار لەو رۆژەدا دوو تاوانی کوشتنی ئەنجامدا، پێش کوشتنی کاوە محەمەد، لەبەردەم دووکانەکەی خۆیدا لەنێو بازاڕی گەورەی کەرکوک (وریا عاسی باخەوان )ی دایە بەر چەقۆ و کوشتی.

پێشتریش لەسەر تاوانی کوشتنی وریا عاسی، دادگەی تاوانەکانی کەرکوک سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد.