مشاجرة
plus4
پێش 7 مانگ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19ی نیسانی2024، لەگەڕەکی نیدای ناوچەی دۆمیزی باشوری کەرکوک شەڕ لەنێوان دوو ماڵە دراوسێدا رویدا بەهۆیەوە 6 کەس بریندارن.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی وت، شەڕەکە نزیک مزگەوتی سەلام رویداوە و بەچەکیش تەقە کراوە، هێزەکانی ئامادە، فریاکەوتن، فەوجی تەکتیکی، سوات و بنکەی پۆلیسی دۆمیز چونەتە ناوچەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و سەپاندنی یاسا.

وتیشی، لەهەردوولای شەڕەکە 6 کەس بریندارن.. لەنێویاندا سەرباز و خوێندکار هەن و هەموشیان دەستبەسەرکراون.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، دەستگیراوە بەسەر چەکێکی کڵاشینکۆفدا کە لەشەڕەکەدا تەقەی پێکراوە.