الجبوري
plus4
پێش 7 مانگ

بەشێکی زۆر لەپەیجەکانی سۆشیال میدیا کە پاڵپشتی عەرەب و ئیدارەی ئێستای کەرکوک دەکەن، ئاڵای سپیان هەڵکرد و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پرسی پارێزگار لەبەرژەوەندی کورد یەکلابوەتەوە، پەیجە فەرمییەکانشیان ئەو زانیاریانە بەدرۆدەخەنەوە.

بەشێک لەپەیجەکان کە تائێستا پاڵپشتی ئیدارەی کەرکوکیان دەکرد، زانیاری ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە خیانەت کراوە و راکان جبوری وەک پارێزگار ماڵئاوایی دەکات.

بەشێکی دیکەش لە پەیجەکان لە فەرمین، لەنێویاندا پەیجی ( هاوپەیمانی عەرەبی لەکەرکوک، محەمەد حافز ) ئەو بابەتە بەدرۆدەخەنەوەو پێیان وایە بۆ پەرتەوازەکردنی نێوماڵی عەرەبە.