دکتۆر ئەحمەد
Plus4
berî 1 saet

ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت: من لەجێی عەلی زەیدی بم لەموچەی بەرپرسە باڵاکانەوە دەستپێدەکەم و موچەکانیان کەم دەکەمەوە.

دەشڵێت: لەمنەوە دەستپێبکەن کە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگام و موچەکەم دوو ملیۆن و 500 هەزار دینارە، بەڵام پەرلەمانتار موچەکەی 30 ملیۆن دینارە کەچی دەڵێن ئەنجومەنی پارێزگاکان زیادەیە.

ئەوەشدەخاتەڕوو کە موچەی ئەندامێکی ئەنجومەن هاوتایە لەگەڵ ئەفسەرێک بە پلەی رائید.