خالد شوانی
plus4
پێش 6 مانگ

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پرۆژە یاسای بوودجەی تێپەڕاندو وایکرد مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبکرێت و کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی چارەسەرکرد.

خالید شوانی دەڵێت: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەستوورین و دادگاکە پشت بەدەستوور دەبەستێت و ناگەڕێتەوە تابزانێت کام لایەنی سیاسی بڕیارەکەی پێ پەسەند دەبێت یاخوود نا.

وەزیری دادی عێراق وتیشی: تانەدان لەبڕیارەکانی دادگای فیدراڵی زۆر ئاساییەو لەماوەی ڕابردوودا زۆربەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەلایەن هێزە سیاسییەکانی عێراقەوە تانەی لێدراوەو ئەوەش شتێکی ئاساییە.

جەختیشیکردەوە کە بڕیاری دادگای فیدراڵی تەواو دەستوورین و لەسەر ئەو بڕیارانە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستیان بەئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە.