باڤڵ تاڵەبانی
plus4
پێش 6 مانگ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانەی پێشوازیکردنی ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق رایدەگەیەنێت ئێمە پابەندین بە سەقامگیریی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەوە بۆ خەڵكەكەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و باڵیۆزی فینلەندا هاوڕابوون هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت و ببێتە مایەی ئارامیی سیاسی، بەرەوپێشچوون و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی لە هەرێمەكەمان.