plus4
پێش ٢ ساڵ
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەتویتێكدا رایدەگەیەنێت: لەبیرمە كاتێك لەگەڵ باوكمدا سەردانی دەریاچەی ساوەم كرد، مروارێكەی باشور ( سەماوە )، وشكبونی جێی نیگەرانیە و هۆشداریەكی ترسناكیشە بۆ گۆڕینی كەشوهەوا كە هەڕەشەیه لەسەر ئایندەی عێراق و ناوچەكە، بۆیە دەبێت روبەڕوبونهوهی گۆڕینی كەشوهەوا لەپێشینەی كاری حكومهتی عێراق بێت.
دەشڵێت: ئەمڕۆ ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 41 ملیۆن كەسە، دوای دە ساڵی تر دەبێتە 52 ملیۆن، لەگەڵیشیدا خواست لەسەر ئاو زیادبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە بەبیابانبون كاریگەری لەسەر 39%ی زەویەكانمان دەبێت و بەهۆی شۆرەكاتیشەوە زەویە كشتوكاڵیەكان لەدەستدەدەین.
ئەوەش دەخاتەڕوو، پێشبینی دەكرێت ساڵی 2035 كورتهێنانی ئاو لە عێراق بگاتە 10.8 ملیار مەتر سێجا ئەوەش بەهۆی كەمبونەوەی ئاوی دیجلەو فورات و هەڵمكردنی ئاوی بەنداوەكان.