موچەی خانەنشین
plus4
پێش 7 مانگ

بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێم ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی ٤ ئامادە کراوەو بڕیارە تاڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەخۆران بنێردرێت.

مەولود سابیر؛ بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئامادەکراوەو هەر لەنێو ئەم هەفتەیەدا لیستەكە دەنێرێتە بەغدا، بەڵام لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران سەرجەم وەزارەتەکان تەواو نەکراوە تا بنێرێتە بەغدا.

وتیشی: گۆڕان هەر دەکرێت، بەڵام بەڕێژەیەکی کەم گۆڕان لەپلە بەرزکردنەوەو زیادکردنی مووچەدا دەکرێت.

جەختیشیکردەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق تاڕۆژی ٢٢ی نیسان، مووچەی مانگی چواری سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.