plus4
پێش 7 مانگ
بەهەوڵی خالید شوانی؛
پرۆسەی بەمۆنۆمێنتکردنی سەربازگەی تۆپزاوا گەیشتووەتە دوا هەنگاوەکانی
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران نوسراوێکی کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراقی ئاراستەی دەزگەی شەهیدانی عێراق کردووە تاوەکو لەبارەی بە مۆنۆمێنتکردنی سەربازگەی تۆپزاوا دیدو بۆچونی خۆیان بخەنەڕوو.
هەوڵەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق لەسەر داوای ژمارەیەک لەچالاکوانانی بواری جینۆساید ئەنجامدراوە.
لەو بارەیەوە هێمن حەسیب دەڵێت: دوای وەرگرتنی دید وبۆچوونی دەستەی ڕاوێژکاران ئەنجومەنی وەزیران، کە پاڵپشتی داواکارییەکەیان کردووە بۆ ئەوەی سەربازگەکە بکرێتە مۆنۆمێنت، لە ڕۆژی 2024/3/27، نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران بە نوسراوی ژمارە (3068/ 241354)، داواکارییەکەی ئاڕاستەی دەزگای شەهیدانی عێراق کردووە تا وەك لایەنێکی پەیوەندیدار دید و بۆچوونی خۆیان بخەنەڕوو.
وتیشی، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەغدا بکەین، بۆ کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق تایبەت بەم پرسە.