روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش 7 مانگ

لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لەکەرکوک سەربازێکی سوپای عێراق گیانی لەدەستداو یەکێکیتریش برینداربوو

سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی کەرکوک - لەیلان، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیای بارهەڵگرو ماتۆڕسکیلێک ڕوویدا.

لەئەنجامی ڕووداوەکەدا سەربازێکی سوپای عێراق گیانی لەدەستداو کەسێکی تریش برینداربوو.

دوابەدوای ڕووداوەکە، بەمەبەستی چارەسەر بریندارەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە .